چاودێری كۆمەڵایەتی كەمئەندامان ئاگادار دەكاتەوە
"تەنھا دوو ڕۆژی داھاتوو کاردەکرێت"
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی كەمئەندامانی سلێمانی و دەوروبەری ئاگادار دەكەنەوە، بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی سەرلەنوێ تۆمارکردنو پشکنینەوەی ھاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت (کەمئەندامان)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانیان لە سنووری بكەن بۆ ئەوەی لەو مافە بێ بەش نەبن.
لە راگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی كەمئەندامانی سلێمانی دەڵێ: "چ ئەوانەی مووچەکانیان لەجۆری 150 ھەزار دینارین، چ ئەوانەی کارمەندنو مووچەکانیان لە جۆری 100 ھەزارین، لە دوو رۆژی داھاتوودا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی و دەرەوەی شاری سلێمانی بکەن".
دەقی راگەیاندراوەكە
ھاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت (کەمئەندامان) لە سنوری ھەردوو پارێزگای سلێمانیو ھەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی مووچەیان ھەیە لە کاروباری کۆمەڵایەتی، چ ئەوانەی مووچەکانیان لەجۆری 150 ھەزار دینارین، چ ئەوانەی کارمەندنو مووچەکانیان لە جۆری 100 ھەزارین، لە دوو ڕۆژی داھاتوودا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانیو دەرەوەی شاری سلێمانی بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی سەرلەنوێ تۆمارکردنو پشکنینەوەی ھاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت (کەمئەندامان)، بۆ ئەوەی لەو مافە بێ بەش نەبن .
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا نزیکەی 30 ھەزار ھاووڵاتی سەردانیان کردووە، ئەوەی ماوەو تا ئێستا سەردانی نەکردووە تەنھا ڕۆژانی یەکشەمەو دووشەممەی ئەم ھەفتەیە مۆڵەتی دراوەتێ بۆ سەردانو پڕکردنەوەی فۆرم.
ئێوەی ھاووڵاتیانیش ئەگەر کەسێک دەناسن تا ئێستا نەھاتووە بۆ پڕکردنەوەی فۆرم ئاگاداری بکەنەوە، چونکە کۆتا وادە ڕۆژی دووشەممە،7ی 11ی 2016 یە، تکایە: دۆستەکانتان، دراوسێکانتان، خزمەکانتان ئاگاداربکەنەوە لەم کۆتا دەرفەتە، با مافیان نەفەوتێت.