عه‌بادی گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤبان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ته‌وه پێشوازی لێكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی عه‌بادی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی له ناكاو بووه و له به‌رتله‌وه به هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی هاتووه‌ته هه‌ولێر.
ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م سه‌ردانی عه‌بادی داده‌نرێت بۆ هه‌ولێر، له دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكرنی مووسڵ.