جه‌بار یاوه‌ر: هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له به‌غداوه نه‌گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وه‌ڵامی جێگری وه‌زیری دارایی عێراقی داوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌تیده‌كاته‌وه كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه گه‌یشتبێته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه نوسیوویه‌تی" نه‌ك بڕی "10" ملیار دینار به‌ڵكو بۆ هه‌موو لایه‌كی روونده‌كه‌ینه‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه نه‌گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له وه‌ڵامی قسه‌كانی"فازڵ نه‌بی" بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدایه كه چه‌ند میدیایه‌ك له زاری ئه‌وه‌وه كردبووه‌وه كه حكومه‌تی عێراق بڕی "10" ملیار دیناری بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناردووه.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه دوای ئه‌و لێدوانه‌ی جێگری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، قسه‌ی له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان "رابه‌ر سدیق" كردووه و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك یان نوسراوێكی فه‌رمی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له به‌غداوه گه‌یشتبێته ده‌ستیان.