حكوومه‌ت بڕه هاوكارییه‌ك به‌ناوی "هاتووچۆ" بۆ مامۆستایان دابین ده‌كات
راگەیه‌ندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەوه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕێك هاوكارییه‌ك بۆ مامۆستایان، به‌ناوی هاتووچۆ دابین ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له حاڵه‌تی زیادبوونی هه‌ر داهاتێك بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وا باشتركردنی گوزه‌رانی مامۆستایان له پێشه‌وه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌تدا ده‌بێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی پەروەردە:
قەرەبووکردنەوەی ساڵێکی بەفێڕۆچووی خوێندن مەحاڵە
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱٦/۱۱/٦)ی زایینی، کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتی بەڕێزان سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەتی دارایی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان و پڕۆژە و کار و بەرنامەکانی وەزارەتی پەروەردە بەتایبەتی ڕێکخستنەوەی پەیکەری وەزارەت و میلاکات و خەرجی و داهاتەکان و خوێندنی پیشەیی و بە ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەت تاوتوێ کران. هەروەها بابەتی بایکۆتی خوێندن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و ماف و سەختی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان یەکێکیتر بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە کە تیایدا باس لەوە کرا حکومەتی هەرێم هەوڵ دەدات لە دەرفەت و زیادبوونی هەر داهاتێکی تری خۆی، باشترکردنی باری دارایی مامۆستایان لە ئەولەویەت دابنێت و هەروەها هەوڵی وەزارەتی پەروەردە بۆ دابینکردنی بڕە هاوکارییەک بە ناوی هاتوچۆ لە ڕێکخراوە بیانییەکان لەم مانگەوە و هەر هەوڵێکیتر لەلایەن ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لەم سنوورە بە ئەرێنی هەژمار دەکات.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پێداگری لەسەر دڵسۆزی مامۆستایانی خۆشەویست بۆ پرۆسەی خوێندن و ئایندەی منداڵانی کوردستان کرایەوە کە هاوشانە لەگەڵ خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگری بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی کوردستان و داوایان لێ دەکات بایکۆت بشکێنن و بچنەوە دەوامی خۆیان، چونکە "دڵنیایان دەکەینەوە کە ئەم دۆخ و قەیرانە چارەسەر دەبێت، بەڵام لە بەرامبەردا درێژەدان بەم دۆخەی پەروەردە دەبێتە هۆی دواخستنی ساڵی خوێندنی (۲٠۱٦ ـ ۲٠۱۷) لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و بەمەیش ساڵێکی تەمەن و خوێندن لە قوتابیان و منداڵانی خەڵکی کوردستان بەفیڕۆ دەچێت کە پڕکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی مەحاڵە".
وەزارەتی پەروەردە
۲٠۱٦/۱۱/٦