فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه‌كانی په‌كه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یان له سنووری هه‌رێمی كوردستان، بۆردومان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌ڤه‌ره‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌یان له چیای خواكوڕك و بناری چیاكه و گه‌لی ره‌ش و گه‌لی كه‌وه‌رته، له ده‌ڤه‌ری برادسۆت بۆردومانكردووه.
بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان تا ئێستاش له ناوچه‌كانی بیسنۆک، خواکوڕک، گەلی ڕەش، مغار. ڕۆبی، سنین، بیرکم، مالەمەلا و لۆلان، به‌رده‌وامییان هه‌یه.