فه‌رمانده‌يى گشتيى زانيارى ره‌سمى له‌باره‌ى رزگاركردنى باشيك بڵاو ده‌كاته‌وه
له سێ قۆڵه‌وه هێزى پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتوويى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى باشيكى ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌يه‌ندراوێكدا فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، له سێ قۆڵه‌وه هێزى پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتوويى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى باشيكى ئه‌نجامداوه و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش پشتيوانى ئاسمانى ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى كردووه.
ده‌قى راگهيهندراوهكه:
له كاتژمێر 06:00ى رۆژى 7ى نۆڤه‌مبه‌رى 2016، هێزى پێشمه‌رگه له سێ قۆڵه‌وه هێرشێكى به‌رفراوانيان ده‌ستپێكرد، بۆ راماڵينى تيرۆريستانى داعش له شارۆچكه‌ى باشيك ئه‌مه‌ش دواى پرۆسه سه‌ركه‌وتووه‌كانى پێشتره كه له سێ هه‌فته‌ى رابردوودا له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ر ئه‌نجامدراوه. تا كاتژمێر 17:00ى هه‌مان رۆژ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توانييان له هه‌ر سێ قۆڵه‌وه بچنه ناو شارۆچكه‌ى باشيك و ده‌ست بكه‌ن به پاككردنه‌وه‌ى ماڵ به ماڵى شارۆچكه‌كه له تيرۆريستان.
له‌و ئۆپراسيۆنه‌دا كه هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان 14 هێرشى ئاسمانيان ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو ته‌قێنرايه‌وه.
ميدياى ناوخۆيى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه ئۆپراسيۆنهكهيان رووماڵكرد.