مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ تره‌مپ ده‌كات

K24  - هه‌ولێر

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد ترامپ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا هیواداره‌ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ھاوكارییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه‌ و گه‌لی كورد زیاتر بكات.

مه‌سرور بارزانی له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیوه‌: "پیرۆزبایی دۆناڵد ترامپ ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی داهاتووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. هیوادارین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو هاوكارییه‌‌كانی بۆ پێشمه‌رگه‌ و گه‌ڵی كورد زیاتر بكات، كه‌ باوه‌رپێكراوترین و كاریگه‌رترین و به‌ متمانه‌ترین هاوپه‌یمانین له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر".