پڕۆژەی بڕیارەکانم هه‌زار گه‌نجی سه‌ركرده پێدهگهیەنێت
بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندی و ده‌ربڕینی گه‌نجه‌كانه
K24 – هه‌ولێر
كۆنفرانسی بەھا باڵاکان، لەلایەن (پڕۆژەی بڕیارەکانم) به سپۆنسه‌ری كوردستان24 لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تایبه‌ته به پێگه‌یاندنی گه‌نجی سه‌ركرده و په‌روه‌رده كردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانپه‌روه‌ری، خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵ و ئاینده.
پێشه‌وا خالید به‌رپرسی به‌شی پرۆژه‌كان له سلێمانی به كوردستان24 رایگه‌یاند ده‌ستیان به پرۆژه‌یه‌كی شارستانی كردووه و ئامانجیشیان دروستكردنی گه‌نجی سه‌ركرده‌یه به به‌رچاوگرتنی به‌ها، په‌یام و روانین.
گوتیشی ده‌مانه‌وێت له ماوه‌ی پێنج ساڵدا هه‌زار گه‌نجی سه‌ركرده په‌روه‌رده بكه‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پرۆگرامێكمان هه‌یه بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندی و ده‌ربڕینی گه‌نج له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر كه له پرۆگرام و راهێنان پێكهاتووه و سه‌نته‌ره‌كه‌شی له سلێمانییه.
ئه‌م پرۆژه كه پرۆژه‌یه‌كی گه‌نجانه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 40 ساڵی دایه، ئامانجێشی ئه‌وه‌یه گه‌نجی كورد پشت به خۆی ببه‌ستێت و چاوه‌ڕێی كه‌سانی دیكه نه‌كات ده‌ستی بگرێت، به‌ڵكو بۆ خۆی ده‌ستپێشخه‌ر و پیشڕه‌و بێت و له سه‌ره‌تاوه له خودی خۆوه ده‌ستپێده‌كات.
بۆ پێشخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه، بوردێكی راوێژكاری له كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر پێكهێنراوه و گه‌نجی كورد له بواره جیاوازه‌كانی وه‌ك میدیا، په‌روه‌رده، بازرگانی و بواره‌كانی تر كه حه‌زیان لێیه په‌روه‌ده ده‌كه‌ن.