ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ره‌خنه‌ی "توند" له به‌غدا ده‌گرێت
به‌غدا قه‌ره‌بووی قوربانییانی بۆردومانی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ره‌خنه‌ی توند له حكوومه‌تی به‌غدا ده‌گرێت و به په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی "بانێكه و دوو هه‌وا"، له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییانی پارێزگاكه كار ده‌كات.
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای بێبه‌شكردنی پارێزگای كه‌ركووك له زۆرێك پرسی گرنگی تایبه‌ت به پارێزگاكه و هاووڵاتییانی، چ له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیژی یاخود لایه‌نی ئه‌منی و چه‌ندین بواری دیكه، جارێكی دیكه حكوومه‌تی به‌غدا، له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییانی تیرۆر، به سیاسه‌تی "بانێك و دوو هه‌وا" كار ده‌كات.
رێبوار تاڵه‌بانی، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له دوایین په‌لاماری تیرۆریستان بۆ سه‌ر كه‌ركووك، هاووڵاتییان شاره‌كه جوانترین نموونه‌ی یه‌كگرتووییان نیشاندا و پاڵه‌وانێتییان نواند له شكستپێهێنانی پیلانی تیرۆریستان.
راشیگه‌یاند، كه‌ركووكییه‌كان بوونه‌ته نموونه‌ی قوربانیدانی گیانی خۆیان و زیانی گیانی و ماددیان به‌ركه‌وتووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، سه‌رسوڕمانی خۆی له شێوازی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییان نیشاندا، كه به‌غدا په‌یڕه‌وی ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، به بڕیارێكی راسته‌وخۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی به‌غدا، ژماره 298 له ساڵی 2016، له دانیشتنی ئاسایشی خۆی و دوای 4 رۆژ له بۆردومانكردنی یه‌كێك له حوسهینییهكانی داقوق، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی عێراقییه‌وه، قه‌ره‌بووی قوربانییان كراوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، 165 ملیۆن دینار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه ته‌رخانكراوه، به شێوه‌یه‌ك 5 ملیۆن دینار بۆ كه‌سوكاری كوژراوان و 1 ملیۆن دیناریش بۆ هه‌ر بریندارێك ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، روونیشكراوه‌ته‌وه، هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌تی به‌غدا، جێگه‌ی داخه به‌تایبه‌تیش له دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی رووبه‌ڕووی زیانی گیانی ماددی بوونه‌ته‌وه له دوایین په‌لاماری تیرۆریستان بۆ سه‌ر شاره‌كه.
هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن، به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو پێكهاته عێراقییه‌كان بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین، شار و شارۆچكه جیاوازی نه‌كرێت و به زووترین كات، قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی كه‌ركووكیش بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: شفق