فیگۆ له‌گه‌ڵ كچێكی كورد پرۆژه‌یه‌كی وه‌رزشی له كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
ئه‌م كچه كورده له‌گه‌ڵ رۆناڵدینهۆش قسه‌ی كردووه

K24 - ھەولێر
خانمە ھونەرمەندی كورد ھێڵی لەڤ ئاشكرای دەكات لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێڵێك لە وڵاتی پۆرتوگال داوایەكی لە لویس ڤیگۆ ئەستێرەی تۆپی پێدەكات و هه‌فته‌ی رابردووش له‌گه‌ڵ رۆناڵدینهۆ دیدارێكی ئه‌نجامدا.
ھێڵی لەڤ لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: "لەگەڵ یاریزان لویس فیگۆ لە پانێلی (وێب سۆمیت) لە وڵاتی پۆرتوگال دەست خۆشیم لێ کرد سەبارەت بە پڕۆژەکەی (خەونی تۆپی پێ) کە لە پانێلەکە باسی لێوەکرد و داواشم لێ کرد ھەندێ لە پڕۆژە وەرزشیەکانی بێنێتە کوردستان یاخود لە کەمپەکانی کوردستان پڕۆژەیەک بۆ مندالانی کەمپ ئەنجام بدات".
ھەفتەی رابردوو ھێڵی لەڤ بە فەرمی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی پۆرتوگالەوە بانگێشتی پانێڵێك كراوە كە چەندین كەسایەتی ناسراو لەبوارە جیاجیاكان بەشداریان لەو پانێڵەدا كردووە، له بواری وه‌رزشدا رۆناڵدینهۆی به‌رازیلی و فیگۆی پورتوگالی به‌شدارییان كرد بوو.
.gif)



