كاپێللۆ: زڵ‌اتان له سه‌یركردنی ڤیدیۆیه‌كانی ڤان باستن فێره تۆپی پێ بووه
باس له كێشه‌كانی زڵ‌اتان ده‌كات
.jpg)
كاپێللۆی ئیتاڵی له لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات كه زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ زۆرترین سوودی له ماركۆ ڤان باستنی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هۆڵه‌ندی بینیوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13 نۆڤێمبه‌ری 2016، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Sky sportsـی ئینگلیزی بڵاو كراوه‌ته‌وه، فابیۆ كاپێللۆ ئاشكرای ده‌كات كه پێشتر ئیبراهیمۆڤیچ به‌رده‌وام سه‌یری ڤیدیۆیه‌كانی ماركۆ ڤان باستنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی میلان ده‌كرد، زڵ‌اتان له شێوازی گۆڵكردن و جوولانه‌وه‌كانی ڤان باستن زۆر شت فێربووه.
فابیۆ كاپێللۆ پێشتر كاتێك راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس بووه ئیبراهیمۆڤیچی له یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام گواسته‌وه، له ماوه‌ی دوو وه‌رز، زڵ‌اتان له 2004 تا 2006 دوو نازناوی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیایان برده‌وه.
كاپێللۆ ده‌شڵێت: كاتێك زڵ‌اتان هاته یوڤێنتۆس، هه‌ستم كرد توانای جه‌سته‌یی به‌هێز نییه و له لێدانه‌كانیش زۆر لاوازه، ئه‌وكات ئیبرا زیاتر حه‌زی زیاتر له ئه‌سیست بوو نه‌ك گۆڵتۆماركردن، به‌ڵام من ده‌مویست زڵ‌اتان له پێشه‌وه بمێنێته‌وه و تۆپه‌كان ته‌واو بكات.
كاپێللۆ گوتیشی: من چاودێری ئیبرام ده‌كرد و ده‌مزانی به‌رده‌وام سه‌یری هه‌ندێك له ڤیدیۆیه‌كانی ڤان باستن ده‌كرد و زۆر سوودیشی لێ وه‌رگرت.
كاپێللۆی ته‌مه‌ن 70 ساڵان، پێشتر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلاند و رووسیا بووه، راهێنه‌ری یانه‌كانی ئه‌ی سی میلان، ریال مه‌درید، رۆما، یوڤێنتۆسیش بووه و ئێستاش بێ یانه‌یه.

ماركۆ ڤان باستن، هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئه‌ی سی میلان

ئیبراهیمۆڤیچ، به درێسی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا له وه‌رزی 2014 ـ 2015ـی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا