ریال مه‌درید واده‌یه‌كی نزیكی بۆ فرۆشتنی كریستیانۆ دیاری ده‌كات
ئه‌و خوله‌ش دیاری كراوه كه له دوای لالیگا كریستیانۆ یاری بۆ ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی شایانه، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید پلانێكی نزیكی بۆ فرۆشتنی كریستیانۆ داڕشتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 10 دێسێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت پێش واده‌ی ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كریستیانۆ به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بفرۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت دوای كۆتایی هاتنی وه‌رزی 2017 ـ 2018 ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به یانه‌یه‌كی خولی چینی بفرۆشێت.
ماركا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه وه‌رزی داهاتوو دوایین وه‌رزی كریستیانۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید و ئه‌گه‌ڕێكی زۆری هه‌یه به‌م پاره خه‌یاڵییه‌ی كه له لایه‌ن یانه‌یه‌كی چینی ئاماده‌كراوه كریس پێشوازی له خولی چینی بكات، چونكه ئه‌وكات ته‌مه‌نی ده‌بێته 33 ساڵ.