به ڤیدیۆ...بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا چی روویدا؟
مێسی و سوارێز ئۆساسۆنایان تێك‌شكاند
له گه‌ڕی پازده‌یه‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵی خاوێنی له ئۆساسونا برده‌وه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌م سه‌ركه‌وتنه چه‌ندان ریكۆردی تۆمار كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا له گێمی یه‌كه‌م نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی ئۆساسۆنا ببڕی و هیچ گۆڵێك تۆمار بكات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئه‌وه‌ی پێویست بوو كردی.
له خوله‌كی 59 لویس سوارێزی ئۆروگوایی شریتی گۆڵه‌كانی بارسای بڕی، دواتر له خوله‌كی 73 لیۆنێل مێسی گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، پاشان له خوله‌كی 90 مێسی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
ئاماره‌كانی دوای یارییه‌كه
ـ مێسی له دوایین 9 یاری، كۆی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 16 گۆڵ
ـ مێسی به 11 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی لالیگا له كریستیانۆ وه‌رگرت.
ـ لویس سوارێز ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له لالیگای ئه‌م وه‌رزه به 10 گۆڵ له‌گه‌ڵ كریستیانۆ هاوتا كرده‌وه.
ـ لویس سوارێز له كۆی 24 یانه‌ی لالیگا گۆڵی له 22 یانه‌ی جیاواز كردووه.
ـ لویس سوارێز بووه سێیه‌مین خێراترین یاریزانی له مێژووی لالیگا كه له 76 یاری، 66 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ جۆردی ئالبای یاریزانی بارسێلۆنا یه‌كه‌مین به‌رگریكاره كه له لالیگا 9 گۆڵ دروست بكات.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی به 31 خاڵ هه‌ر له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید پێشه‌نگی خوله‌كه بۆ 3 خاڵ كه‌م كرده‌وه، یانه‌ی ئۆساسۆنا له كۆی 15 یاری، ته‌نیا 7 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه جێماوه.