به فه‌رمی ناسنامه‌ی ئه‌و یانه‌یه ده‌ركه‌وت كه ریال مه‌درید له جامی جیهانی یانه‌كان رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه
له ئێستادا جامی جیهانی یانه‌كان به به‌شداریی پاڵه‌وانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان له وڵاتی ژاپۆن ده‌ستیپێكردووه، ریال مه‌درید له قۆناخی پێشكۆتایی رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی مێكسیكی ده‌بێته‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 كانوونی یه‌كه‌می 2016، به كاتی باشووری كوردستان، یانه‌ی كڵه‌ب ئه‌مریكا به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی هیونداری موتورزی كۆریای باشووری برده‌وه، 2 گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی كڵه‌ب، سیلڤیۆ رۆمیرۆی ئارجێنتینی تۆماری كرد.
یانه‌ی كڵه‌ب ئه‌مریكای پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتین له قۆناخی پێشكۆتایی جامی جیهانی یانه‌كانی 2016 رووبه‌ڕووی یانه‌ی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا ده‌بێته‌وه، بڕیاره یارییه‌كه‌ش له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری سویتای ژاپۆنی له كاتژمێر 1:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
جامی جیهانی یانه‌كانی 2016 به‌به‌شداریی یانه‌كانی (ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا، كله‌ب ئه‌مریكای مێكسیكی، جیۆنۆك هیۆندای كۆریای باشوور، ئاتڵێتیكۆ ناسیۆناڵی به‌رازیلی، مامیلۆدی سه‌ن داونزی ئه‌فریقی، ئۆكلاند سیتی نیوزله‌ندا، كاشیما ئهنتلهرزی نوێنه‌ری ژاپۆن) هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستیپێكردووه.