وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشته‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه
مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه دابه‌شده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، رۆژانی 12 تاكو 15/12/2016 مووچه‌ی سێ شوێن دابه‌شده‌كرێت.
به گوێره‌ی لیسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، دابه‌شكردنی مووچه‌ى ئه‌م شوینانه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
1- رۆژی دووشه‌ممه و سێ شه‌ممه به‌رواری 12و13/12/2016 مووچه‌ی خانهوانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابشه ده‌كریت.
2- رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 14/12/2016 مووچه‌ی (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.
3- رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 15/12/2016 مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.