دوای تیروپشكه‌كه، ئه‌م ئامارانه ده‌یسه‌لمێنێت كه بارودۆخی به‌شێك له یانه‌كان له مه‌ترسیدایه
به فه‌رمی ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنز لیگ به‌دیار كه‌وت، به گوێره‌ی ئامار و مێژوو، ئه‌ركی یانه ئینگلیزه‌كان سه‌خته و بارودۆخێ به‌شێكی دیكه له یانه‌كانی له مه‌ترسیدایه.
بایرن مونشن ـ ئارسیناڵ
له ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوو ئه‌م دوویانه‌یه پێنجه‌مین جاره رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، له سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش یانه‌ی ئارسێناڵ له‌سه‌رده‌ستی یانه باڤارییه‌كه ماڵئاوایی له چامپیۆنزلیگ گرتووه.
مانچستەر سیتی - مۆناکۆ
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له دوایین 3 یاری خۆی له دژی یانه فرهنساییهكان هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه، خاوه‌نی یه‌ك سه‌ركه‌وتن و 2 یه‌كسانبوونه.
سیڤییا - لیستەر سیتی
ئه‌م دوویانه‌یه یه‌كه‌مینجاره له چامپیۆنز لیگ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له مێژووی خۆیدا له پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌ورووپاییه‌كان له یانه ئیسپانیاییهكانی نه‌بردۆته‌وه، خاوه‌نی یه‌ك یه‌كسانبوون و 3 شكسته.
پاریس سانجێرمان - بارسێلۆنا
ئه‌م دوویانه‌یه له چامپیۆنز لیگ 9 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، بارسێلۆنا 4 یاری بردۆته‌وه و 2 یاریشی دۆڕاندووه، 3 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
لیۆنێل مێسی له دژی پاریس سانجێرمان 6 یاری كردووه، 3 گۆڵی كردووه و ئه‌سیستێكیشی هه‌یه.
ڕیاڵ مەدرید - ناپۆلی
له مێژووی چامپیۆنز لیگ ئه‌م دوویانه‌یه ته‌نیا دووجار به‌یه‌ك گه‌یشتنوون، ریال مه‌درید یارییه‌كی بردۆته‌وه، له یارییه‌كیش یه‌كسانبوونه.
پۆرتۆ - یوڤانتۆس
یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی گه‌وره‌ی له دژی یانه‌ی پۆرتۆ نووسیوه‌ته‌وه، له كاتی یاریی كۆتایی جامی ئه‌ورووپای 1984 كه له شاری بازلی سویسرا به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی یوڤی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییهوكهی برده‌وه.
بەنفیکا - بوروسیا دۆرتمۆند
ئه‌م دوو یانه‌یه له مێژووی خۆیاندا، 2 جار به‌یه‌ك گه‌یشتوون، بێنفیكا یارییه‌كی بردۆته‌وه، یارییه‌كیشی دۆڕاندووه.
لیڤەرکوزن - ئەتلەتیکۆ مەدرید
ئه‌م دوویانه‌یه له مێژووی چامپیۆنز لیگ، 4 یارییان له دژی یه‌كتر كردووه، ئاتڵێتیكۆ یارییه‌كی بردۆته‌وه، 2 یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، له یارییه‌كیش شكست بۆته به‌شی.
یاریی چوونی ئەم قۆناخی 16ـی چامپیۆنز لیگ له ڕۆژانی 14 و 15 بۆ 21 و 22ـی شوبات ده‌كرێن، یاریی گەڕانەوەش ڕۆژانی 7 و 8 و 14 و 15ـی بەڕێوەدەچن.