ئەمریکا کۆمپانیایەکی عێراقی خستە لیستی رەشەوە

"ھاوکاری دارایی داعشی کردووە"

K24 - ھەولێر

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای دوو کۆمپانیای عێراقی و سووری دا کە دوو گەورەترین سەرچاوەی دارایی داعش بوون.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ھەریەک لە کۆمپانیای سلسلە زەھەبی عێراقی و کۆمپانیای حەنیفەی سووری کە کاری گۆڕینەوەی دراو و مامەڵەی دارایی دەکەن، دوو گەوەرترین کۆمپانیان بۆ دارایی داعش و ھاوکاری زۆری ئەو رێکخراوەیان کردووە.

گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە لەنێوان نیسانی 2015 و تاکو ئازاری 2016 کۆمپانیا عێراقییەکە مامەڵەی زیاتر لە 100 کاری گۆڕینەوەی دراوی دارایی کردووە بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعشدابوون.

ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا بە یەکەم کاری لەم شێوەیە دادەندرێت کە ھەوڵی وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی داعش بدات.