ریال مه‌درید 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه ئاماده ده‌كات
پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌م یاریزانه‌یان كردۆته ئامانج
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، یانه‌ی ریال مه‌درید پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند ئاماده كردووه، هاوكات دوو یانه‌ی دیكه‌ش شه‌ڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15 كانوونی یه‌كه‌می 2016، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پاریس سانجێرمان گفتوگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری گابۆنی یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام ره‌نگه له گواستنه‌وه‌ی شكست بێنن، چونكه خه‌ونی ئه‌م یاریزانه یاریكردنه به درێسی ریال مه‌درید.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی ریال مه‌درید چاوه‌ڕوانی هه‌ڵگرتنی سزایه‌كه‌ی ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئۆبامیانگ ئاماده كردووه، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و نرخه‌یه كه یانه پاریسییه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاماده‌ی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو دایكی ئۆبامیانگ، ئاشكرای كرد كه كوڕه‌كه‌ی حه‌ز ده‌كات په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
هه‌موو ئاماژه‌كان تا ئێستا چوونی ئۆبامیانگ به یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی هاوینی رابردوو ئه‌و یاریزانه گرێبه‌ستێكی مانچێسته‌ر سیتی و بایرن میونشن و چێڵسی ڕه‌ت كرده‌وه.
ئۆبامیانگی 27 ساڵ ماوه‌ی دوو وه‌رزه ئاستێكی سه‌رنجڕاكێشی له بۆندزلیگا له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كانی دۆرتمۆند پێشكه‌ش كردووه، له ئێستاشدا به 15 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی ئه‌ڵمانیای گرتووه.