ئه‌وگه‌نجه‌ی پێله‌قه‌ی له ئافره‌تێك دا و له پلیكانه‌كانه‌وه خستییه خواره‌وه ده‌ستگیركرا
2000 یۆرۆكه كاری خۆی كرد
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌ڵمانی توانی ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیر بكات، كه پێش چه‌ند رۆژێك له وێستگه‌ی میترۆی شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر قادرمه‌كانه‌وه پێله‌قه‌ی له ئافره‌تێكدا و خستییه خواره‌وه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی پۆلیس پاش ئه‌وه سه‌ریگرت و ئه‌نجامده‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد كه یه‌كێك له پاسه‌وانی ئه‌ستێره‌كانی هۆلییوود پاداشتێكی 2000 یۆرۆیی بۆ ئه‌و كه‌سه ته‌رخانكرد كه زانیاری راسته‌قینه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه و دوو له هاوكاره‌كانی بدات و هاوكاری پۆلیس بكات بۆ ده‌ستگیركردنیان به زووترین كات.
ئه‌و رووداوه له مانگی 10 ی ئه‌مساڵ روویدا و ئه‌و كاته ئاشكرابوو كه كامێراكانی چاودێری وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نیوكۆڵن له شه‌قامی هێرمان له به‌رلین، وێنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژی تۆمار كردبوو، كاتێك گه‌نجێك له پشته‌وه پێله‌قه‌یه‌ك له ئافره‌تێك ده‌دات و به ده‌مدا ده‌یخاته خواره‌وه و له‌و كاته‌شدا دوو كه‌سی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دان و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه و ده‌ڕۆن وژنه‌كه‌ش بریندار ده‌بێت و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌و ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه و له ناو ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپییه‌كاندا دووچاری ناڕه‌زاییه‌تی و ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه، تا ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی دیفێڵت ئه‌و كه‌سه‌ی به "تاوانكار و خوێن‌ڕێژ" ناوبردبوو.
ته‌رخانكردنی بڕێك پاداشت بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌كان جگه له پاسه‌وانی ئه‌ستێره به ناوبانگه‌كانی هۆلییوود وه‌ك (مایكل كوهیر) ی ته‌مه‌ن (54) سال كه پاسه‌وانی كه‌سانی وه‌ك (ئه‌نجلینا جولی) و (لیدی گاگا)ی كردووه، سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌ڵمانیش كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات، بڕی 10 هه‌زار یۆرۆی به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه وه‌ك پاداشت د‌یاریكردبوو،نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی خۆیشی خستبووه روو و گوتبووی" ئه‌ویش و ئه‌ڵمانییه‌كانیش تووشی شۆك بوون كه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌یان بینیووه.
(مایكل كواهیر) پاسه‌وانی ئه‌ستێره‌كانی هۆلییوود قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی N24 ) )ی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی سه‌ر به گرووپی فێڵت كردووه و گووتوویه‌تی" ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له كاتی نانخواردن له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی بینیووه،بووه‌ته هۆی تووڕه‌بوون و سه‌رسوڕمانی،پرسیاری ئه‌وه به مێشكمدا هاتووه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه دووگیان بووایه چی روویده‌دا؟".
هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی نوسیوویه‌تی"هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و رووداوه هه‌یه پێویسته بچێت بۆ بنكه‌ی پۆلیس یان كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی یان زانیارییه‌كان به رێگه‌ی ئیمه‌یل بنێرێت بۆیان،له‌و حاڵه‌ته‌شدا من به بڕی 2000 یۆرۆ پاداشتی ده‌كه‌م".
سه‌رمایه‌داریكیش له به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌یدا هێنرا بڕی 5000 یۆرۆی بۆ ئه‌و ژنه ته‌رخانكرد تا بچیت گه‌شتێك بكات بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌كی جیهان كه خۆی ده‌یه‌وێت،بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئازاره ده‌روونی و جه‌سته‌ییه رزگار ببێت كه به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌وه تووشی بووه.