ئه‌م گه‌نجه میراتێكی 122 ملیار دۆلاری باوكی ره‌تده‌كاته‌وه
باوكی به‌دوای میراتگرێكدا ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
گه‌وره بازرگانێكی چینی، له كه‌سێك ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته میراتگری ئیمپراتۆریه‌ته زه‌به‌لاحه بازرگانییه‌كه‌ی، كه به به‌های 122 مليار دۆلارى ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌مڵێنرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوڕه تاقانه‌كه‌ی، ره‌تیكردووه‌ته‌وه ببێته میراتگری كۆمپانیا و كاره بازرگانییه‌كانی باوكی.
جيانلين, دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی گرووپی كۆمپانیاكانی "دالیان وان‌دا"ی بازرگانییه، كه گرووپێك كۆمپانیای زه‌به‌لاحی چینی له خۆگرتووه و خاوه‌ن چه‌ندین سه‌نته‌ری بارزگانی و هۆتێل و باخچه‌ی گه‌شتوگوزاری و یانه‌ی وه‌رزشییه.
كۆی سامانی جیانلین 122 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و به ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی چین داده‌نرێت، ئه‌و پیاوه كوڕێكی تاقانه‌ی هه‌یه و ناوی وانگسیسۆنگه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه، تا ئێستا رازینه‌بووه له دوای كۆچی دوایی باوكی كۆنتڕۆڵی كۆمپانیا و كاره بازرگانی و پرۆژه‌كانی باوكی بكات له داهاتوو و ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هه‌ڵوێستی ئه‌و كوڕه تاقانه‌یه، كه له یه‌كه‌م ساتی له‌دایكبوونییه‌وه كهوچكهكانیشی زێڕبووه، میدیای چینی و رۆژئاوایی تووشی شۆك كردووه، به هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی میراتی باوكی و ئێستاش كێشه‌ی سه‌ره‌كی باوكی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێكه وه‌ك میراتگر.
ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده 62 ساڵییه بۆ رۆژنامه‌ی "میترۆ"ی به‌ریتانی، ده‌ڵێت: "پرسیارم له كوڕه‌كه‌م كردووه له باره‌ی پلانی سه‌ركه‌وتن له ژیان, ئه‌و به‌وه وڵامی داوه‌ته‌وه كه نایه‌وێت هه‌مان ئه‌و ژیانه‌ی من بژی".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن گه‌نجان و تهمهنهكانییان، داواكاری و كاری له پێشینهتریان هه‌بێت، واباشتره كۆمپانیاكان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ره پیشه‌ییه‌كان بكه‌ین و ئێمه‌ش وه‌ك یاریده‌ده‌ر و راوێژكار له‌لایان بمێنینه‌وه و سه‌یریان بكه‌ین چۆن كۆمپانیاكان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه دووپاتكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا كوڕه تاقانه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بووه ببێته میراتگری باوكی، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه كاره‌كه كۆتایی هاتووه و ئه‌و كوڕه تاقانه‌یه هیچ رۆڵێكی له داهاتووی ئیمپراتۆرییه‌ته بازرگانییه‌كه‌ی باوكی نابێت.
به گوێریه رۆژنامه‌یه‌كی چینی، ئه‌و كوڕه گه‌نجه، له‌گه‌ڵ باوكی له گرووپی كۆمپانیاكانی "دالیان وان‌دا" كار ده‌كات و رێژه‌ی 2%ی هه‌یه، پێشتریش خوێندنی له به‌ریتانیا ته‌واو كردووه و دوای ده‌رچوونیشی له زانكۆ، كۆمپانیایه‌ی راوێژكاری تایبه‌ت به‌خۆی دامه‌زراندووه.
ئه‌و كوڕه گه‌نجه، ساڵی رابردوو سه‌رنجی هه‌مووانی به‌لای خۆیدا راكێشا، كاتێك دوو كاتژمێری هۆشمه‌ندی جۆری ئه‌پڵی بۆ سه‌گه‌كه‌ی كڕی, كه نرخی هه‌ر كاتژمێرێك 1600 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
سه‌رچاوه: میترۆ – العربیه

جيانلين دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی گرووپی كۆمپانیاكانی "دالیان وان‌دا"ی چینی