ئۆركێسترای سلێمانی شار پڕ دەكات لە دەنگی میوزیك

K24 - سلێمانی

لە دووەمین كۆنسێرتی وەرزیدا تیپی ئۆرکێسترای سلێمانی بەرابەرایەتی موزیسیان عەبدوڵڵا جەمال سەرگرمە كۆنسێرتێكی لە شاری سلێمانی سازكرد و بە بەشداری ئامێرەكانی چەندین ھونەرمەند، جارێکی دیكە شاری سلێمانیان  پڕکرد لە دەنگی مۆسیقا.

عەبدوڵڵا جەمال سەرگرمە بە كوردستان24 گوت: "كۆنسێرتەكە بە پڕۆگرامێكی ناوەزە رێكخرابوو، پێنچ كاری كوردی زۆر جوانی تێدابوو".

ناسكە حەسەن یەكێك بوو لە ھونەرمەندانی بەشداربووانی كۆنسێرتەكە ئەو دەڵێ: "پێویستە ھاوكاری ھونەرمەندان بكرێت بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكیانە، چونكە ئێستا ھەموومان ماندوین پێویستمان میوزیكە بۆ پشوودان".

محەمەد عادلی ھونەرمەند پێوایە ئەم چالاكیانە باشترین وەڵامن وەك نەتەوەیەكی زیندوو داعش و حاڵەتی دیكەی كە سەپێنراون بەسەر گەلەكەمان ناتوانن رێگربن لەبەردەم چالاكییەكانمان.