ئه‌و كاته‌ی میلیشیاكان 14 كه‌سی سڤیلیان كوشت قاسم سوله‌یمانی له شاره‌كه‌دا بووه
وێنه‌ی سوله‌یمانی له شاری حه‌له‌ب بڵاوده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
راگه‌یاندنه‌كانی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێككه‌وتی 17/12/2016 ئاشكرایانكرد" له‌و كاته‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانی ئێران كه هاوكاری ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن،ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 14 كه‌سی سڤیلیان كوشتووه، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی له ناو شاری حه‌له‌ب بووه".
به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه راگه‌یاندنه‌كان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت" قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و به‌رپرسی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له ناو شاری حه‌له‌بدا بووه".
له نێوان ئه‌و پێگانه‌ی وێنه‌كه‌ی سوله‌یمانی بڵاوكردووه‌ته‌وه پێگه‌ی (fardanews) ی نزیك له باڵی پارێزگاران و پێگه‌ی هه‌واڵی (alef.ir) و پێگه‌ی (jamaran.ir) ی سه‌ر به خانه‌واده‌ی خومه‌ینی تێدایه.
ئه‌و سه‌رچا‌وانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌و كاته‌ی كه میلیشیا چه‌كداره‌كان هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی گواستنه‌وه‌ی سڤیله‌كانی ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی شاری حه‌له‌ب، جه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی له‌وێ بووه.
ئه‌و میلیشیا ئێرانییانه كه كه‌سێك به ناوی(سه‌ید جه‌واد) فه‌رمانداریانه بۆ ماوه‌ی 5 كاتژمێریش نزیكه‌ی (800) كه‌سیان له‌و سڤیله گه‌مارۆدراوانه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، له‌و كاته‌ی پرۆسه‌ی چۆڵكردنیان له شاره‌كه ده‌ستیپێكرد،پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو پاره و كه‌لوپه‌له‌كانیان بردن ئازادیان كردبوون.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن سه‌ید جه‌واد ئه‌و كه‌سه‌ی كه چالاكییه‌كانی ئێران له سووریا به‌ڕێوه ده‌بات، په‌یوه‌سته به جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسه‌وه.
له رۆژی پێنج شه‌ممه‌وه پرۆسه‌ی چۆڵكردنی شاری حه‌له‌ب له دانیشتوانه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه كه له لایه‌ن سوپای سوریا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی هاوكارییانه‌وه گه‌مارۆدرابوو ده‌ستیپێكردووه،دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو رێككه‌وتنێك بۆ چۆڵكردنی شاره‌كه له نێوان هێزه‌كانی رژێمی سووریا كه رووسیا و ئێران پاڵپشتییان ده‌كه‌ن و ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كدار به نێوه‌ندگیری توركیا واژۆكرا.
.jpg)
.jpg)