بەفر و باران بەردەوام دەبێت
K24 – ھەولێر
بە گوێرەی پێش بینیەكانی دەستەی كەشناسی ھەرێمی كوردستان، ئەم شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی رووی لە كوردستان كردووە بەردەوام دەبێت.
وەك دەستەی كەشناسی پێشبینیی كردووە، ئەمڕۆ بارانبارین لە سەنتەری شارەكان و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت، ئەوەشی دیاركردووە پێشبینی دەكرێت سبەی یەكشەممە ئاسمان لە سەنتەری شارەكانی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو نمەباران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.
ماوەی سێ رۆژە شەپۆلێكی باران و بەفربارین رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی رێژەی زۆری بەفربارین ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان دروستكردووە.