رووسيا چه‌كێكى سه‌رسووڕهێنه‌ر درووستده‌كات
"زانايانى رووس خه‌ريكى درووستكردنى چه‌كێكى نوێى تيژڕهوتر له ده‌نگن "
K24 – هه‌ولێر:
بوريس ساتوفسكى، سه‌رۆكى تيمى پێشخستنى پڕۆژه‌ى چه‌كى نوێ له سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌كانى سوپاى رووسيا رايگه‌ياند، "زانايانى رووس خه‌ريكى درووستكردنى چه‌كێكى نوێى تيژڕهوتر له ده‌نگن كه له توانايدا هه‌يه سيستمى به‌رگرى دژه مووشه‌كى ببڕێت".
ناوبراو گوتيشى: "جيهان گه‌يشتووه‌ته لوتكه‌ى پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆجى له بوارى چهكسازييدا".
هه‌روه‌ها گوتى: "كاتى ئه‌وه هاتووه، رێگه‌ى ستراتيژى بۆ به‌كارهێنانى چه‌ك دابنرێت".
ساتوفسكى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه "رووسيا به‌رده‌وام ده‌بێت له داهێنانهكانى له بوارى چه‌كى ئێرۆباليستى تيژڕهوتر له ده‌نگ كه تواناى ئه‌نجامدانى مانۆڕى هه‌بێت و خۆى له سيستمى به‌رگرى دژه مووشه‌كى ده‌رباز بكات".
ئاشكراشيكرد، "به سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى داهێنانهكهيان رووسيا سه‌ركه‌وتنێكى سه‌ربازى ستراتيژى ره‌ها له جيهاندا به‌ده‌ستده‌هێنێت كه لانيكه‌م تا 30 بۆ 40 ساڵى داهاتوو هاوشێوه‌ى نابێت".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ى رووسيادا ئه‌مريكاييه‌كان مه‌ترسى خۆيان له دواكه‌وتنى وڵاته‌كه‌يان له بوارى مووشه‌كى دوورهاوێژى تيژڕهوتر له ده‌نگ ده‌ربڕيوه.
سه‌رچاوه، نۆڤۆستى، رووسياليه‌وم.