به كارێكی زۆر ساده و ساكار مانگانه 4 هه‌زار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت
كاتێك به بێكاری رازینابێت بیرۆكه‌ی داهێنانی كارێكی نوێ دێته ئاراوه
K24- هه‌ولێر:
گه‌نجێكی بێكاری ئه‌مه‌ریكی، له ساڵی 2012دا بێكاربووه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا به‌بێ دوودڵی له بری پیاوێك، له به‌رامبه‌ر بڕێكدا پاره‌دا، سه‌ره‌ی بۆ وه‌رگرتنی ئایفۆنی نوێ گرتووه.
رۆبه‌رت ساموێل، گه‌نجێكی ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكایه، ئێستا پیشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌نجه ره‌شپێسته، نۆره‌گرتن و وه‌ستانه له ریزی ئه‌و شوێنانه‌ی قه‌ره‌باڵخه‌كان و ئێستا تیمێكی تایبه‌تیشی بۆ ئه‌و كاره پێكهێناوه، له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا، له نۆره‌دا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن.
تیمه‌كه‌ی رۆبه‌رت ساموێل، تا ئێستا بۆ وه‌رگرتنی ئایفۆن، سینكه‌ر، فرۆشتنی نموونه‌ی كاڵا، تیكێتی كۆنسێرت و وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ سانتاكلاوز، نۆره‌یان گرتووه.
ساموێل ده‌ڵێت: "هه‌رگیز نه‌مده‌زانی نۆره‌ی چاوه‌ڕێكردن بۆ وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ سانتاكلاوز هێنده دوور و درێژده‌بێت".
ته‌نها دوای دوو ساڵ له ده‌ستپێكردنی ئه‌و كاره، ئێستا ده‌یان گه‌نجی دیكه له‌لای ساموێل كار ده‌كه‌ن و له ته‌واوی شاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا نۆره ده‌گرن و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و گه‌نجه ئاشكرایكردووه، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ خێزانێكی كردووه له كۆلۆرادۆ، بۆ وه‌رگرتنی تكیتی به‌رنامه‌ی "شارك تانك ئۆدیشن".
رۆبه‌رت ساموێل، كه پێشتر بێكاربوو، ئێستا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات و هه‌فتانه‌ش هه‌زار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت، كه مانگانه ده‌كاته زیاتر له 4 هه‌زار دۆلار.
ساموێل و گرووپه‌كه‌ی، خزمه‌تگوزارییه‌كانییان له هه‌موو كاتێك به‌رده‌سته و ته‌نانه‌ت رۆژانی باران و ساماڵیش بێت، بڕی پاره‌ش به گوێره‌ی خشته‌یه‌ك دانراوه و له سه‌ره‌تادا رێكده‌كه‌ون.
به گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، بۆ یه‌كه‌م كاتژمێر راوه‌ستان 25 دۆلار وه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر زیاتر له كاتژمێرێك وه‌ستا، ئه‌وا ده‌بێته 10 دۆلار.
ساموێل و هاوڕێكانی تا ئێستاش له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان به‌رده‌وامن و خه‌ریكه فراوانكردنی پیشه‌كه‌یانن، له ئێستاشدا به ده‌یان گه‌نج له گرووپه‌كه‌ی ئه‌ودا كارده‌كه‌ن و گرێبه‌ستییان له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌س هه‌یه.
.jpeg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)