ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی وێنه‌ی ئالانی كوردی بڵاو كرده‌وه خه‌ڵات كرا
ساڵانە خەڵاتی كۆمەڵەی نێردراوانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبەخشرێته رۆژنامەنووسان
K24 - ھەولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رێوره‌سمێكدا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی خه‌ڵات كرد كه ساڵێك به‌ر له ئێستا وێنه‌ی ئالانی كوردی بڵاو كرده‌وه و جیهانی هه‌ژاند.
نیلوفه‌ر ده‌میر په‌یامنێری ئاژانسی دۆغان له توركیا رۆژی 2 ئه‌یلولی 2015 وێنه‌ی گیان لهدهستدایی ئالانی سێ ساڵه‌ی خه‌ڵكی كوبانێ له كه‌ناراواكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له باشووری رۆژئاوای توركیا بڵاو كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه به‌له‌می هه‌ڵگری ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر وه‌رگه‌را و زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانی خنكان.
كۆمه‌ڵه‌ی نێردراوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رێوره‌سمێكدا "خه‌ڵاتی زێڕ"ی به‌خشییه نیلوفه‌ر ده‌میر په‌یامنێری ئاژانسی دۆغان، دوو ساڵ پاش ئه‌وه‌ی وێنه‌ی جه‌رگبڕی ئالانی كوردی بڵاو كرده‌وه و به‌هۆیه‌وه دونیای هه‌ژاند.
بان كی مون سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نتۆنیۆ گوتێرس سكرتێری داهاتووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لێئۆناردۆ دی كاپریۆ ئه‌كته‌ری هۆلیوۆد و باڵیۆزی ئاشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان و چه‌ندین دیپلۆمات و رۆژنامه‌نووس به‌شداری رێوره‌سمی پیدانی "خه‌ڵاتی زێڕ" به‌و رۆژنامه‌نووسه بوون كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ی گیان لهدهستدایی ئالانی كوردی بڵاو كرده‌وه.
خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی زێڕ به‌خشرایه رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌ڵمانی و هه‌روه‌ها "خه‌ڵاتی زیو" به رۆژنامه‌نووسێكی زیمبابوێ و "خه‌ڵاتی برۆنز"یش به رۆژنامه‌نووسێكی كینیا به‌خشرا.
كۆمه‌ڵه‌ی نێردراوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكخراوێكی پرۆفیشناڵه و زیاتر له 200 نێردراو و به‌رهه‌مهێنه‌ری له ده‌یان وڵاتانی جیهان هه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی زۆرێك له چاپه‌مه‌نییه‌كان، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ن و له ساڵی 1948 دامه‌زراوه و بە پێی رێككەوتنی 1955 نوێنەرایەتی راگەیەندنی نەتەوە یەكگرتووەكان و سكرتێری گشتی دەكات.

ته‌رمی ئالانی كوردی له كه‌ناراواكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، توركیا 2 ئه‌یلولی 2015