پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌ستیپێكرده‌وه
به سێ قوناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
پرۆسه‌ی گواستنه‌وه و گۆڕینه‌وه‌ی چه‌كداران و هاوڵاتیان له ناوچه‌كانی ده‌ستنیشانكراو له حه‌له‌ب و ئیدلب ده‌ستیپێكرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی نوێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجامدرا.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ریاگه‌یاند 10 پاس گونده‌كانی شیعه‌نشینی "فه‌وعا" و "كه‌فرا"یانیان له نزیك ئیدلب به جێهشت و خه‌ڵكه‌كه‌یان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كداران بۆ حه‌له‌بی ژێر ده‌سه‌ڵات رژێم گواسته‌وه.
پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌كداران و هاووڵاتیان له هه‌ردوولا، كه له راستیدا گۆڕینه‌وه‌ی نێوان رژێم و چه‌كدارانه به سێ قوناغ ئه‌نجام ده‌درێت. له به‌رامبه‌ر ده‌رچوون و گواستنه‌وه‌ی چه‌كداران و خێزانه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و ناوچه‌یه‌كی نزیكی دیمه‌شق بۆ ئیدلب، چه‌كدارانی سه‌ر به رژێم و خه‌ڵكی دوو گوندی شیعه‌نشینی ئیدلب بۆ حه‌له‌ب ده‌گوازرێنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پینج پاس و دوو ئه‌مبوڵانس رۆژی دووشه‌ممه گه‌یشتنه رۆژئاوای پاریزگای حه‌له‌بی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن كه هه‌ڵگری 450 هاووڵاتی بوون.
له قوناغی یه‌كه‌مدا پێنج هه‌زار كه‌س له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به زیاتر له 70 پاس بۆ ناوچه‌ی راموسه له رۆژئاوای پاریزگای حه‌له‌ب ده‌گوازرێنه‌وه، له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی 1250 كه‌س له گونده‌كانی كه‌فریا و فه‌وعه‌ی ئیدلب بۆ حه‌له‌بی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت.