به‌هۆی كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كانه‌وه ئه‌سه‌د چاودێری نه‌یاره‌كانی كردووه
چه‌ندین كۆمپانیای رۆژئاوایی ئامێری چاودێركردنی ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنیتیان بۆ ئه‌سه‌د ناردووه
K24 – هه‌ولێر
راپۆرتێكی نوێی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كردووه كه كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان له نێویاندا ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ ده‌ستخستنی قازانج هاوكاری رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیان كردووه و سیسته‌می چاودێری په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ ئه‌و رژێمه درووستكردووه له ناو سووریادا.
له نێو لێدوانه ئاشكراكانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا و نیگه‌رانییه‌كانیان ده‌رباره‌ی ئه‌و ره‌وشه ترسناكه‌ی حه‌له‌بی تێدایه،هێزه‌كانی رژێمی سووریا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانیان كه به‌شێكیان ئێرانییه‌كانن، كۆنترۆڵی خۆیان به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵات شاره‌كه‌دا چه‌سپاند،دوای ساڵانێك له گه‌مارۆ و كوشتنی سڤیله‌كانی ئه‌و شاره.
له‌و كاته‌ی جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستی به بنه‌ماكانی ئه‌و دانوستانانه‌وه گرتووه كه له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ گه‌یاندنییه رێگایه‌كی داخراو،راوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركڵیش له رۆژانی رابردوو له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌یدا بۆی رێككه‌وت له وتاره‌كه‌یدا به‌هۆی شكستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له سووریا سه‌ركۆنه‌یان بكات و هه‌ڵوێسته‌كانیان به شه‌رمهێنه‌ر ناوببات.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌شی به‌شار ئه‌سه‌د یه‌كێكه له هاوڕێیانی رووسیا، كه‌چی كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه سوودمه‌ندن له‌و پاڵپشتییه‌ی به حكومه‌تی سووریایان كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نوێ كه له لایه‌ن رێكخراوه ناحكومییه‌كانی په‌یوه‌ست به پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان كه ئۆفیسه‌كه‌ی له بریتانیایه، ئاشكرابووه كه " كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان پرۆگرامی تایبه‌ت به چاودێریكردنیان به رژێمی ئه‌سه‌د و رژێمه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه فرۆشتووه، بۆ چاودێریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و به تایبه‌تی له ساڵی 2011 وه به‌هاری عه‌ره‌بی تێیدا ده‌ستیپێكرد".
له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و راپۆرته‌دا كه رێكخراوی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه" چۆن كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كانی وه‌ك (RCS SpA) ئیتالی و (VASTech) ئه‌فریقی توانیوویانه ببنه گه‌وره‌ترین پشكدار و سه‌رپه‌رشتیكار له ده‌وڵه‌تی داپڵۆسێنه‌ری سووری له نێوان ساڵه‌كانی 2007 تا 2012.

قازانج له پشت ئه‌سه‌ده‌وه
ئه‌ڵمانیاش له‌و بواره‌دا رۆڵی خۆی گێڕاوه، ئه‌و راپۆرته‌ی كه ناوی(وه‌رزی كراوه‌ی) لێنراوه روونیكردووه‌ته‌وه چۆن كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی ئه‌ڵمانی(AGT) كه كۆمپانیایه‌كه و ئۆفیسه‌كه‌ی له شاری دوبه‌ی ئیماراتییه و نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنی له به‌رلینه،كه‌ره‌سته‌ی ته‌كنه‌لۆژیای به رژێمی ئه‌سه‌د فرۆشتووه،هه‌روه‌ها له ساڵانی 2008 و 2009 كه‌ره‌سته‌ی ئه‌مریكیشی بۆ رژێمی سووری به‌كارهیناوه، سه‌ره‌ڕای بوونی سانسۆری ئه‌مریكی له‌سه‌ر فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی چاودێریكردن به رژێمی سووری له‌و كاتانه‌دا".
چالاكوانان و ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی چالاكییه‌كانی كۆمپانیای (AGT) بڵاوده‌كه‌نه‌وه، پێش ده‌رچوونی راپۆرته‌كه ئاشكرایان كردبوو"Netzpolitik" ی ئه‌ڵمانی كه تایبه‌ته به لایه‌نی چاودێریكردن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، له مانگی شوباتی ساڵی 2015 دا رایگه‌یاندووه كه كۆمپانیای (AGT) ی ئه‌ڵمانی پرۆگرامی فراوانكردنی باز‌نه‌ی رووپۆشكردنی تۆڕه‌كان و به‌رنامه‌ی دیكه‌ش كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌سه‌د نه‌بووه به سووریا فرۆشتووه ، ئه‌و پرۆگرامه تایبه‌تانه‌ش له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (AGT) بۆ فرۆشتن نه‌خراوه‌ته‌ڕوو،ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش خراپ بووه".
له وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌شدا كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه رایگه‌یاندووه" هیچ ئامێر و كه‌ره‌سته‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییمان نییه و ئه‌وانه‌شی كه باسكراوه، ساڵانێكه توانای كاركردن و خزمه‌تگوزارییان له ده‌ستداوه".
به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی شه‌ڕ، ئه‌سه‌د هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستگیركردنی جیابووه‌وه‌كانی رژێمه‌كه‌ی چركردبووه‌وه و چاودێری په‌یوه‌ندییه‌كانی كردوون،كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان له درووستكردنی ئه‌و سیته‌مه چاودێرییه‌دا هاوكاری ئه‌سه‌د بوون،به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مانه‌ی تا ئه‌مڕۆش كار ده‌كه‌ن،پێشبینی ده‌كرێت ئه‌سه‌د تا ئێستاش كۆنترۆڵی به‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتدا هه‌بێت كه تۆڕی خێران بۆ وڵاته‌كه‌ی هێنراوون.

باڵه‌خانه‌یه‌كی كۆمپانیای سیمینسی ئه‌ڵمانی
ئه‌ڵمانیا له رابردوودا په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ سووریا هه‌بووه،به لایه‌نی كه‌م له ساڵی 2004 وه،گه‌وره كۆمپانیای ئه‌ندازه‌یی(سیمینس) ئه‌و سیسته‌مانه‌ی به رژێمی سووریا فرۆشتووه و به رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی ئه‌ڵمانی به ناوی(Ultimaco) سیسته‌مه‌كه دامه‌زراوه.
هه‌ر بۆیه رێكخراوی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرته‌كه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵیدا رایگه‌یاندبوو" ته‌كنه‌لۆژیا و سیسته‌می چاودێری كه به سیسته‌می(سیمینس) كار ده‌كات، له لایه‌ن كۆمپانیای (Ultimaco)ی ئه‌ڵمانییه‌وه به بڕی (1.179) ملیۆن یۆرۆ به رژێمی سووری فرۆشراوه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه" ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیانه رێگه به رژێمی سووری ده‌دات ده‌ستی به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و تێكسته‌نامه و نامه‌ی فاكس و نامه‌ی ئلیكترۆنی"ئیمه‌یل" نامه‌ی په‌له و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه رابگات، ئه‌و سیسته‌مه‌ش به‌شێك بووه له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سووریا تا ساڵی 2009".
فرانك هێرمان گوته‌بێژی رێكخراوی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی به ئاشكرابوونی ئه‌و زانیارییانه شاگه‌شكه نه‌بووه، له‌و باره‌یه‌وه به كه‌ناڵی (DW) ی ئه‌ڵمانی گوتووه" ئه‌و بابه‌ته شاراوه و نه‌زانراو نییه، پێده‌چێت كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كانی بواری چاودێری په‌یوه‌ندییه‌كان، كۆنتراكتی بازرگانی ژێر به ژێریان له هه‌موو رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست هه‌بێت".
هێرمان ئه‌وه‌شی گوتووه" رێگه‌گرتن و كۆنترۆڵكردنی ناردنی ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له كۆنترۆڵكردنی ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زه‌حمه‌تتره".