له ئیتالیا رێز له ژنه پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانه‌كان ده‌گیرێت
به‌هۆی رۆڵیانه له شه‌ڕی دژی داعش
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوێكی ئیتالی كه به‌رگری له مافی ژنان ده‌كات، وه‌ك رێزێك بۆ خه‌بات و قوربانیدانیان له شه‌ری دژی داعش، خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانه ژنه‌كانی كورد.
رێكخراوه ئیتالییه‌كه ناوی (یه‌كسان و له‌یه‌كچوونه) و به‌رگری له مافی ژنان ده‌كات له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا و ساڵانه خه‌ڵاتی رێزگرتن ده‌به‌خشیته ئه‌و ژنانه‌ی كه رۆڵێكی دیاریكراویان له‌و بواره‌دا هه‌یه.
رێكخراوه‌كه بۆ ئه‌مساڵ بڕیاریدا خه‌ڵاته‌كه ببه‌خشێته ئه‌و ژنه پێشمه‌رگه و شه‌رڤانانه‌ی كورد و خه‌بات و ماندووبوونیان بنرخێنێت،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رۆژی شه‌ممه رێككه‌وتی 17/12/2016 له شاری (پادۆڤا)ی ئیتالیا رێوره‌سمێكی تایبه‌تی رێكخست و هه‌ر دوو رۆژنامه‌نووسی كورد(شۆڕش عه‌زیز سورمێ) و (لانه شه‌ریف) بانگێشتی رێوره‌سمه‌كه كرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی باسێك له رۆڵی ئه‌مڕۆی ژنانی كورد له خه‌باتی رزگاریخوازی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ن و به وردی باس له شه‌ڕی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌رڤانان و گه‌لی كوردستان به گشتی بكه‌ن له دژی داعش، به تایبه‌تی كه ژنان و كچانی كوردیش له‌و شه‌رانه‌دا رۆڵی خۆیان هه‌بووه.
.jpg)
هه‌ر دوو رۆژنامه‌نووس شۆڕش عه‌زیز سورمێ و لانه شه‌ریف له رێوڕه‌سمی رێزنان له ژنه پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانه‌كانی كورد له شاری بادۆڤای ئیتالیا
ساڵانێكه ناوه‌نده فه‌رمی و ده‌زگا باڵاكانی ئه‌وروپا و وڵاتانی ئه‌وروپی و رێكخراوه جۆراوجۆره‌كان، له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا خه‌ڵات ده‌به‌خشنه كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد و ئه‌م رێكخراوه‌ش خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی رێزلێنانی به‌گشتی به ژنه پێشمه‌رگه و شه‌رڤانه‌كانی كورد به‌خشی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)