ئێران سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی له توركیا داخست
داوا له هاووڵاتیانی ئێرانی ده‌كات سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كان نه‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له توركیا رایگه‌یاند" بڕیاردرا باڵیۆزخانه‌كه و كونسوڵگهرییهكانی وڵاته‌كه‌ی له توركیا دابخرێت، پاش ئه‌وه‌ی باڵیۆزی رووسیا له نه‌نقه‌ره دوێنێ كوژرابوو".
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی بڕیاره‌كه‌ی بۆ سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی له توركیا گشتاندووه و داوای له هاووڵاتیانی ئێرانی كردووه بۆ مه‌به‌ستی راییكردنی كاروباره‌كانیان سه‌ردانی كونسوگهرییهكانی ئێران نه‌كه‌ن،چونكه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه كونسوڵگه‌رییه‌كان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه راوه‌ستاوه".
هه‌روه‌ها ئێران داوا له ئێرانییهكانی توركیا ده‌كات سه‌ردانی كونسوڵگهرییهكانی ئێران له توركیا نه‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ وورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌یان رابگه‌یه‌نن.
ئه‌و بڕیارانه پاش ئه‌وه دێت شه‌وی رابردوو" ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره له كاتى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كى هونه‌رييدا، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى له نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
چه‌كداره‌كه پۆليسێكى تورك بوو و به درووشمى ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر، ته‌قه‌ى له باڵيۆزه‌كه كردوو و باسى حه‌له‌ب و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى حه‌له‌بى له رووسيا كردووه و خۆى وه‌ك پشتيوانى حه‌له‌ب ناساند.
هێزه ئهمنييهكانیش گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان دا‌و و توانيويان بكوژه‌كه كه گه‌نجێكى 25 بۆ 30 ساڵى بوو و ناسنامه‌ى پۆليسى توركياى پێبووه و به زمانى توركى قسه‌ی ده‌كرد بكوژن.