زێدان ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج ده‌ستبه‌رداری خامیس رۆدریگێز ده‌بێت
مه‌رجه‌كه په‌یوه‌ندی به پاره و گرێبه‌سته‌وه نییه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زێدان مه‌رجێكی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 كانوونی یه‌كه‌می 2016، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئاماده‌یه نییه ده‌ستبه‌رداری خامیس رۆدریگێز بێت تا فیفا سزایه‌كه‌ی سه‌ر ریال مه‌درید هه‌ڵنه‌گرت، كه په‌یوه‌سته به یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كه ناتوانن له دوو بازاڕی گواستنه‌وه‌ی داهاتوو هیچ یاریزانێك بكڕن.
خامیس رۆدریگێز له ئێستادا به ته‌واوه‌تی بێزاری خۆی له مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌ربڕیوه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه بیر له چوونی بۆ یانه‌یه‌كی دیكه ده‌كات، نزیكترین یانه‌ش چێڵسی له‌نده‌نییه.