یاریزانێكی به‌رازیلی پێش كریستیانۆ و مێسی ده‌كه‌وێت
ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره له جیهاندا تۆمار ده‌كات
رۆیشتنی ئۆسكاری به‌رازیلی له یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نییه‌وه بۆ خولی چینی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره تۆمار ده‌كات له رووی وه‌رگرتنی زۆرترین مووچه‌وه پێش كریستیانۆ و مێسی ده‌كه‌وێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20 كانوونی یه‌كه‌می 2016، ئاشكرای كردووه كه ئۆسكار به فه‌رمی ماڵئاوایی له یانه‌ی چێڵسی كردووه و به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 400 هه‌زار پاوه‌ند په‌یوه‌ندی یه یانه‌ی شه‌نگهای شینوای چینی ده‌كات.
ئه‌م مووچه‌یه‌ی كه ئۆسكاری به‌رازیلی وه‌ری ده‌گرێت زۆر زیاتره له هی ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه كریستیانۆ و مێسی له یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا وه‌ری ده‌گرن.
ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین مووچه‌ی هه‌فتانه له جیهاندا وه‌رده‌گرن
1ـ ئۆسكار ـ یانه‌ی شه‌نگهای 400 هه‌زار پاوه‌ند
2ـ لیۆنێل مووسی ـ بارسێلۆنا 365 هه‌زار پاوه‌ند
3ـ كریستیانۆ ـ ریال مه‌درید 365 هه‌زار پاوه‌ند
4ـ گاریس به‌یل ـ ریال مه‌درید 346 هه‌زار پاوه‌ند
5ـ هالك ـ شه‌نگهای سیج 317 هه‌زار پاوه‌ند
6ـ پۆڵ پۆگبا ـ مانچێسته‌ر یونایتد 290 هه‌زار پاوه‌ند
7ـ نێیمار دا سیلڤا ـ بارسێلۆنا 289 هه‌زار پاوه‌ند
8ـ گرازیانۆ پیلی ـ شاندۆگ لۆنینگ 260 هه‌زار پاوه‌ند
9ـ واین روونی ـ مانچێسته‌ر یونایتد 260 هه‌زار پاوه‌ند
10ـ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ـ مانچێسته‌ر یونایتد 250 هه‌زار پاوه‌ند
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، پێشبینی ده‌كرێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵ یانه‌كانی چینی به گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی ئه‌ورووپا ئه‌م نرخه‌ی ئۆسكاریش تێپه‌ڕێنن.