به فه‌رمی، ئه‌ستێره‌یه‌كی پرێمه‌ر لیگ سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند بڕیاریدا به سزادانی جیمی ڤاردی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی بۆ 3 یاریی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20 كانوونی یه‌كه‌می 2016، فیدارسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند هه‌واڵه ناخۆشه‌كه‌ی بۆ كلاودیۆ رانیری راهێنه‌ری لیسته‌ر سیتی راگه‌یاند كاتێك سزایه‌كی ده‌ركردنی بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی راهێنه‌ره ئیتاڵیاییه‌كه ده‌كرد.
جیمی ڤاردی دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی رابردوو به‌رامبه‌ر ستۆك سیتی به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌هۆیه‌وه ئه‌و یاریزانه 29 ساڵییه له یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌كه له ئێڤه‌رتۆن و وێستهام و مێدڵزبرۆ یاریی ناكات.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: لێژنه‌كه به‌پێی یاساكانی فێدراسیۆن و به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژی بڕیاریدا ڤاردی بۆ 3 یاریی سزا بدات.
هاوكات له بهیاننانمهكهدا هاتووه كه ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی لیسته‌ر سیتی به‌هۆی توندوتیژییه‌وه له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ستۆك سیتی له 17ـی كانونی یه‌كه‌م به‌كارتی سوور له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه دوورخرایه‌وه.