به ڤيديۆ...ياريزانێكی ڤالێنسيا به‌هۆی ئابڕووچوونێكهوه له یانه‌كه‌ی ده‌ركرا
یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی بڕیاریدا دانی پارێخۆی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ی تا كاتێكی نادیار دووربخاته‌وه.
ئه‌و یاریزانه‌ی ڤالێنسیا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له یانه‌یه‌كی شه‌وانه به‌دیاركه‌وتووه كه به تووندی مه‌ست بووه و سه‌ما ده‌كات، ئه‌مه‌ش چیزاری براندێلی راهێنه‌ری هێنایه ده‌نگ و ده‌ڵێت: ره‌نگه له مێركاتۆی زستانه له یانه‌كه دووریبخه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی دوورخرانه‌وه ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی ریال مه‌درید له پێكهاته‌ی ڤالێنسیا به‌رامبه‌ر لیگانێس له یاریی گه‌رانه‌وه‌ی قۆناخی سی و دوو جامی شا كه‌وا بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، براندێلی ده‌ڵێت، دوای یارییه‌كه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ڤیدیۆكه ده‌دات, ده‌شڵێت پارێخۆ داوای لێبوردنی كردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامیداوه و دانی به هه‌ڵه‌كه‌یدا ناوه.
دانیال باریخۆی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال مه‌درید یاریكردوه، له نێوان 2008 ـ 2009 په‌یوه‌ندی به تیپی یه‌كه‌می یانه شاهانه‌كه كردووه، له پرێمه‌رلیگیش به شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی كوینز پارك رینجه‌رز كردووه، ماوه‌ی 4 وه‌رزیشه له ریزه‌كانی ڤالێنسیا یاری ده‌كات.