حكومەتی ھەرێم ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆیه سه‌ركۆنه ده‌كات
هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی به‌گه‌ڕ ده‌خات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له به‌رده‌م بنكه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حدك شه‌رمه‌زار ده‌كات و ده‌ڵێت هه‌موو تواناكانی به‌گه‌ڕ ده‌خات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی.
له به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هاتووه: " وێڕای بە توندی مەحکوومکردنی ئەو ھێرشە تیرۆریستیانە و ئەوانەی لە پشتییەوەن، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەھیدان دەکەین و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین".
كاتژمێری 22:00 شه‌وی سێشه‌ممه 20 كانوونی یه‌كه‌می 2016 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌ڵدا، درێژترین شه‌وی ساڵ و ساڵیادی له دایكبوونی د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حزبی دیموكرات، دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی حدك كه به قه‌ڵای دیموكرات ناسراوه روویاندا و به‌هۆیه‌وه چوار پێشمه‌رگه و دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایش و ئه‌ندامێكی یه‌كێتی لاوانی دیموكرات شه‌هید بوون و سێ كه‌سی دیكه‌شی برینداربوون.
حكومه‌تی هه‌رێم له به‌شیكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ھەموو ھەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تیرۆرستییە بە سزای یاسایی‌ی خۆیان بگەن. بە ئەوانەیش کە لە پشتی ئەم تاوانە تیرۆرستییەوەن."
راشیده‌گه‌یه‌نێت "ھەر ھەوڵ و پیلانێکی نەخوازراو دژی گەل و نەتەوەکەمان بەدڵنیاییەوە رووبەڕووی شکست و پووچەڵکردنەووە دەبێتەوە".
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردووی كۆیه له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
كه‌ماڵ كه‌ریمی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حدك به كوردستان24 رایگه‌یاند سه‌ره‌داوێكیان بهدهستكهتوو، به‌ڵام جارێ ڵیكۆڵینهوهكان به هاوكاری ڵه‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن و پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، رای گشتی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
له‌مباره‌وه خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتی حدك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، كۆماری ئیسلامی ئێرانی تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند هۆكاری نائه‌منی ناوچه‌یه و په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی د. قاسملوو به تیرۆر وه‌ڵام ده‌داته‌وه.