ئیندۆنیزیا دوو گه‌شتیاری ئوسترالی به‌م شێوه‌یه سزا ده‌دات
ئه‌م شێوازه سزادانه به رێككه‌وتن له‌نێوان هاووڵاتییان و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌یه
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له دوورگه‌كانی ئیندۆنیزیا سزای هه‌ندێك جۆری دزیكردن، به‌ندكردن و پێبژاردن نییه، به‌ڵكو گه‌ڕان و سووڕانی ئه‌نجامده‌ری كاره‌كه‌یه، به شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنگیان نووسراوه: "من دزم، تۆ ئه‌و كاره مه‌كه كه من كردم".
هه‌فته‌ی رابردوو، وێنه‌ی دوو گه‌شتیاری ئوسترالی له دوورگه‌ی جیلی ئیندۆنیزیا بڵاوكرانه‌وه، كه وه‌ك ده‌گووترێت، ئه‌و دوو گه‌شتیاره "دزییان كردووه"، به‌ڵام تا ئێستا نه‌زانراوه ئایا دانییان به‌و تاوانهداناوه یان نا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه، له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی دوورگه‌ی جیلی ئیندۆنیزیا له فه‌یسبووك، مشتومڕی زۆری له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌دوای خۆیدا هێنانه‌وه و هه‌ندێك پێیانوایه، كه ئه‌مه كارێكی "گونجاو" نییه.
لالو محه‌مه‌د فوزل، به‌رێوه‌به‌ری گه‌شتیاری هه‌رێمی ویست، باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م شێوازه سزادانه‌ی كه‌سانی سه‌رپێچیكار و ئه‌و كه‌سانه‌ی "دزی ده‌كه‌ن" به رێككه‌وتن له نێوان هاووڵاتیان و پۆلیسی ئیندۆنیزیا په‌یڕه‌وده‌كرێت.
به زۆری ئه‌م شێوازه له دوورگه‌ی جیلی تراوانگان په‌یڕه‌وده‌كرێت، كه له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته پێشكه‌وتووتره و ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی لۆمبوك، كه چه‌ند دوورگه‌یه‌كی بچووكه و گه‌شتیاران له ته‌واوی دنیا رووی تێده‌كه‌ن.
كارینان، كارمه‌ندێكی مه‌ده‌نی له‌و دوورگه‌یه، ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌و به‌هه‌شته كهمهرهییه كه‌مه، بۆیه ناچارین به‌م شێوازه سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ین كه دزی ده‌كه‌ن".
