باڵيۆزه‌كه‌ى رووسيا گيانى له‌ده‌ستدا
دواى به سه‌ختى برينداربوونى له نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
K24 – هه‌ولێر:
ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى له نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
كه‌ناڵى سى ئێن ئێن تورك، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره رووبه‌ڕووى په‌لامارێك بووه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه به سه‌ختى بريندار بووه.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، برينى باڵيۆزه‌كه سه‌خته و به په‌له گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له نوێترين زانياريدا ئاژانسى رۆيته‌رز هه‌واڵى گيان له‌ده‌ستدانى ئاندرى كارلۆڤى بڵاوكرده‌وه.
سه‌رچاوه ره‌سمييه‌كانى توركيا و رووسيا زانيارى زياتريان له باره‌ى رووداوه‌كه‌وه رانه‌گه‌ياندووه.
.jpg)
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى فرانس پرێس، بكوژه‌كه له كاتى ته‌قه‌كردن به ئاراسته‌ى باڵيۆزه‌كه‌ى رووسيا هوتافى كێشاوه و باسى حه‌له‌ب و تۆڵه‌كردنه‌وه له رووسياى كردووه.