فراكسیۆنی پارتی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌رده‌م باره‌گای حدك ده‌كات
داوای ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌رله‌مانی كوردستان، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێ شه‌وی به‌رده‌م باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان له كۆیه ده‌كات و هاوخه‌می خۆیان بۆ خەباتگێڕانی ئه‌و حزبه و كه‌سوكاری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، فراكسیۆنی پارتی هیواخوازه ئه‌و كرده‌وانه‌ی مه‌به‌ستییان شێواندنی هێمنی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه، دووباره نه‌بنه‌وه و داواش ده‌كه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن و ئەنجامدەرانی ئەو كردەوانە دەستگیر بكەن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیدانەی تەقینەوەكانی بەردەم بارەگای حیزبی دیموكراتی كوردستان دەكات
كاتژمێر (10)ی شەوی سێشەممە ڕێكەوتی (20/12/2016) لە بەردەم بارەگای دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك)، لە شارچۆكە كۆیە، دوو تەقینەوە ڕوویاندا و بوون بە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان.
ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو تەقینەوانە، هەروەها هاوخەمی خۆمان بۆ خەباتگێڕانی حیزبی دیموكراتی كوردستان و كەسوكار و هاوڕێیان و هاوخەباتانی شەهیدەكان دەردەبڕین و هیوای زوو چاكبوونەوەیش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
هەروەها هیوادارین ئەو كردەوانەی كە ئامانجییان شێواندنی هێمنی و ئاسایشی هەرێمی كوردستانە دووبارە نەبنەوە، داواكاریشین دەزگە ئەمنییەكانیش بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە بە ئەركی خۆیان هەڵسن و ئەنجامدەرانی ئەو كردەوانە دەستگیر بكەن.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان
٢٠١٦-١٢-٢١