به وێنه.. ماچه‌كه‌ی مۆڕاتا و ده‌زگیرانه‌كه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند
به ماچێك، پشووه‌كانیان له له‌نده‌ن ده‌ستپێكرد
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه و هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ و كریسمه‌س دا، سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا وه‌ستا، یاریزان و ئه‌ستێره‌كان پشووه‌كانیان ده‌ستپێكرد و ماچه‌كه‌ی مۆراتاش له له‌نده‌ن هه‌رای نایه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 كانوونی یه‌كه‌می 2016، ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ (ئالیس كامپێلۆ)ـی ده‌زگیرانی گه‌شتی له‌نده‌نیان كرد، له نزیك وێستگه‌یه‌ك و له شه‌قامێكی گشتی به ماچی یه‌كتر سێڵفیان كرد.
مۆراتا و ئالیس، ئه‌و دوو كه‌پڵه نوێیه‌ن كه ماوه‌یه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان هه‌ژاندووه، ماچه‌كه‌ی ئه‌مرۆش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه میدیاكانی وروژاند، ئالیس خانمه نماییشكارێكی ئیتاڵیاییه و ماوه‌ی 2 ساڵه په‌یوه‌ندییان هه‌یه، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ به ته‌واوه‌تی په‌رده‌یان له‌سه‌ر نهێنییه سۆزدارییهكهیان هه‌ڵدایه‌وه و رایانگه‌یاند كه به‌م نزیكانه په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان ده‌كه‌نه هاوسه‌رگیری.