له‌ماوه‌ی 11 ساڵدا باڵیۆزی پێنج وڵات كوژراون
باڵیۆزی دوو زلهێزه‌كه‌ی جیهانیشی تێدایه
K24 - هه‌ولێر:
له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوو، ژماره‌یه‌ك باڵیۆزی وڵاتان، تیرۆر‌كراون، جگه له ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسی دیپلۆماتی، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها باس له‌و باڵیۆزانه‌ی كراوه، كه له‌و ماوه‌یه‌دا تیرۆر، یاخود كوژراون.

7ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2005، رێكخراوی قاعیده له عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوی، كوشتنی ئیهاب شه‌ریف، باڵیۆزی میسری له عێراق راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی 5 رۆژ به‌سه‌ر رفاندنیدا تێپه‌ڕی، رێكخراوه‌كه له راگهیهندنهكهیدا باسی له‌وه كردبوو، گوایه ئه‌و باڵیۆزه‌ی میسر "به‌كرێگیراوی ئیسرائیل بووه".

20ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2008، ئیڤۆ جیدیاریك، باڵیۆزی كۆماری چیك له پاكستان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له نزیك هۆتێلی "ماریۆت" له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان كوژرا، جیا له‌و باڵیۆزه، له هێرشه‌كه‌دا، نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه‌ش كوژران و 220ی دیكه‌ش برینداربوون.

11ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2012، كریستۆفه‌ر ستیڤینز، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له لیبیا، له‌گه‌ڵ 3 ئه‌ندامی شاندی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا له بنغازی كوژران، كاتێك چه‌كداران له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه هێرشیان كرده سه‌رییان.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵییه‌كانی ئه‌وكات، هێرشه‌كه وه‌ك وه‌ڵامێك بووه له به‌رامبه‌ر ده‌رهێنانی فیلمێك به‌ناوی "بێبه‌ریبوونی موسڵمانان"، كه به‌هۆی سووكایه‌تی به په‌یامبه‌ری ئیسلام كراوه، فیلمه‌كه‌ش بووه هۆی كاردانه‌وه و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له ژماره‌یه‌ك پایته‌ختی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
.jpg)
رۆژی 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2014، جه‌مال ئه‌لجه‌مه‌ل، باڵیۆزی فه‌له‌ستین له كۆماری چیك تیرۆركرا، كاتێك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌ی روویدا و راپۆرته‌كانیش له باره‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دژیه‌كبوون.

له 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، پیاوێكی تورك، كه میدیاكان رایانگه‌یاند پۆلیسه، ئاندرێ كارلۆڤ، باڵیۆزی رووسیای له توركیا كوشت، له‌و كاته‌ی ئاماده‌ی پێشانگه‌یه‌كی هونه‌ری بووه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت.