به ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌ی مێترۆ له مۆسكۆ ببینه
شه‌ش كه‌س بریندار بوون
K24 – هه‌ولێر
دوو ڤیدیۆی جیاوازی ته‌قینه‌وه‌ی بۆتلی گاز له رێره‌وی وێستگه‌ی كۆلۆمنسكایا له مێترۆی مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا بڵاو كراونەتەوە كه بووه هۆی برینداربوونی 6 كه‌س.
ڤیدیۆی یه‌كه‌م به كامێرای ئۆتۆمبێلێك تۆمار كراوه، كه له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه له‌وێدا تێپه‌ڕ بووه.
ڤیدیۆی دووه‌م به كامێرای چاودێری تۆمار كراوه كه هاووڵاتیان پاش ته‌قینه‌وه هه‌ڵدێن و یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته‌وه خواره‌وه.
شه‌ش كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه برینداربوون كه له وێستگه‌یه‌كی مێترۆ له ناوه‌ڕاستی مۆسكۆ روویدا.