به‌ ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌ی مێترۆ له‌ مۆسكۆ ببینه‌

شه‌ش كه‌س بریندار بوون

K24 – هه‌ولێر

دوو ڤیدیۆی جیاوازی ته‌قینه‌وه‌ی بۆتلی گاز له‌ رێره‌وی وێستگه‌ی كۆلۆمنسكایا له‌ مێترۆی مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا بڵاو كراونەتەوە كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوونی 6 كه‌س.

ڤیدیۆی یه‌كه‌م‌ به‌ كامێرای ئۆتۆمبێلێك تۆمار كراوه‌، كه‌ له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌وێدا تێپه‌ڕ بووه‌.

ڤیدیۆی دووه‌م به‌ كامێرای چاودێری تۆمار كراوه‌ كه‌ هاووڵاتیان پاش ته‌قینه‌وه‌ هه‌ڵدێن و یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته‌وه‌ خواره‌وه‌.

شه‌ش كه‌س له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ برینداربوون كه‌ له‌ وێستگه‌یه‌كی مێترۆ له‌ ناوه‌ڕاستی مۆسكۆ روویدا.