به فه‌رمی سه‌میر بابۆ ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی زێره‌ڤانی كێشایه‌وه
K24ـ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی زێره‌ڤانی به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه سه‌میر بابۆ به فه‌رمی ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زێره‌ڤانی كێشاوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22 كانوونی یه‌كه‌می 2016، دوای تێپه‌ڕكردنی وه‌رزێكی خراپ له‌گه‌ڵ یانه‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له یانه‌كه راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ماڵئاوایی له یاریزانه‌كان و ئیداره‌ی یانه‌كه كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت جارێكی دیكه سه‌میر بابۆ بۆ وه‌رگرتنی جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌میر بابۆ پێشتر دوو نازناوی خولی نایابی كوردستانی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر بردۆته‌وه، وه‌رزی رابردووش پله‌ی دووه‌می بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌ی زێره‌ڤانی دوای تێپه‌ڕبوونی قۆناخی یه‌كه‌می نه‌یتوانی هیچ سه‌ركه‌وتنێك بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت.