به ڤیدیۆ.. ویستی خۆی بكوژێت به‌ڵام راهێنه‌ره‌كه بریندار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌نجێك سه‌رقاڵی راهێنانه له شوێنی تایبه‌ت به ته‌قه‌كردن، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه به مه‌به‌ستی خۆكوشتن، ئاراسته‌ی ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌ستی ده‌گۆڕێت و ده‌یه‌وێت گوللـه‌یه‌ك به‌سه‌ر دڵی خۆیه‌وه بنێت، به‌ڵام گوللـه‌كه به‌ر راهێنه‌ره‌كه ده‌كه‌وێت نه‌ك خۆی.
هه‌رچه‌نده هه‌وڵی خۆكوشتنه‌كه شكستیهێنا و ته‌نها راهێنه‌ره‌كه‌ی برینداركرد، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه نه‌یده‌ویست ئه‌و كاره بكات و وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌نها مه‌به‌ستی خۆكوشتن بووه.
گرته ڤیدیۆیه‌كه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
وه‌ك سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، پێده‌چێت ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له ئه‌مه‌ریكا تۆماركرابێت و رووداوه‌كه‌ش له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵ روویداوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌زانراوه ئایا راهێنه‌ره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه یان نا.