رزگاركردنی سه‌رنشینانی فڕۆكه لیبییه‌كه له ماڵتا به‌رده‌وامه
تا ئێستا 65 سه‌رنشین رزگاركراون
K24 - هه‌ولێر:
دوای رفاندنی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری لیبیی به 118 سه‌رنشینه‌وه، فڕۆكه‌كه له ماڵتا نیشته‌وه و له ئێستاشدا رزگاركردنی سه‌رنشینانی ناو فڕۆكه‌كه به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، تا ئێستا زیاتر له 65 سه‌رنشین ئازادكراون.
میدیاكانی ماڵتا رایانگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی رفاندووه لایه‌نگری مه‌عمه‌ر قه‌زافین و سه‌رۆك وه‌زیرانی ماڵتاش رایگه‌یاند، رێوشوێنی ئه‌منیان به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه‌یان گرتووه‌ته به‌ر.
فڕۆكه له جۆری ئه‌یرباسی A320 سه‌ر به هێلی ئه‌فریقایه و له كاتی گه‌شتێكی ناوخۆیی لیبیا رفێندراوه.
دوو كه‌س تۆمه‌تبارن به رفاندنی ئه‌و فڕۆكه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان كردووه.