كڵێساكان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره"
هه‌ڕه‌شه‌كان واشنتۆنیان نیگه‌ران كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌منی ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی ئه‌مریكا دوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی ویلایه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات یاسا ناوخۆییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن،وه‌ك هۆشدارییه‌ك له به‌رامبه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرانی داعش،چونكه داعش داوای له لایه‌نگرانی كردووه له كاتی پشووه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵی زاینی‌دا هێرش بكه‌نه سه‌ر كڵێسا و گردبوونه‌وه‌كان له ئه‌مریكا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هۆشدارییه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی دیاریكراو و پشتڕاستكراو بێت.
هه‌روه‌ها به ئامانجی وریایی و ئاگاداربوون له‌و هه‌وڵانه‌ی داعش پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستێكی به‌رده‌ست له‌و كڵێسایانه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی لایه‌نگرانیان ،نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆیی چه‌ند له هۆشدارینامه‌كانیاندا چه‌ند ئاماژه‌یه‌كیان بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بڵاوكردبووه.
له‌و باره‌یه‌وه نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه" نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئاگاداری ئه‌و بڵاوكراوانه‌یه كه له‌م دواییانه‌دا لایه‌نگرانی داعش به ئامانجی په‌لاماردانی كڵێساكانی ئه‌مریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه،له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه‌شدا،نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسانه ده‌كات و له راستی بوونیان ده‌كۆڵێته‌وه".