به فه‌رمی دراكسله‌ر په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد
یانه‌كانی چێڵسی و بایرن میونشنی بێهیوا كرد
جۆلیان دراكسله‌ری ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ڤۆڵفسبورگی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی بۆندزلیگای جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فره‌نساوه كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 كانوونی یه‌كه‌می 2016، پاریس سانجێرمان به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی جۆلیان دراكسله‌ری ئه‌ڵمانی راگه‌یاند.
دراكسله‌ری 23 ساڵ، یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی دوای گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی درێسی ژماره 23ـی یانه پاریسییه‌كه‌ی له پاڵ پاتریك كلۆیڤێرتی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان به‌رز كرده‌وه، ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی یانه‌كانی چێڵسی و بایرن میونشن و بارسێلۆنای بێهیوا كرد.
دراكسله‌ر له 2001 له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی شالكه ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2011 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ ده‌كات، دوای 5 ساڵ مانه‌وه، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵ ده‌بێته یاریزانی پاریس سانجێرمان.