مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و سەرۆکایەتی و دەستەکانی راگەیاند.
بە گوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچە بەم شێوەیە دەبێت:..
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 26/12/2016، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانی
دابەش دەکرێت.
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 27/12/2016 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
1-وەزارەتی پەروەردە
2-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
3- وەزارەتی دارایی و ئابووری
ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 28/12/2016مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
1-وەزارەتی ناوخۆ
2- وەزارەتی تەندروستی
3- وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
4-وەزارەتی پلان دانان
5-وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
6-دەزگای مین
7-دیوانی چاودێری دارایی
8-دەستەی مافی مرۆڤ
9-ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
10-دەستەی ژینگە
11-دەستەی وەبەرھێنان
12-دەستەی دەسپاکی
13-کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 29/12/2016 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
1-وەزارەتی کارەبا
2-وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
3- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
4- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
5- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان
6- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
7- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
8- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
9- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
10- وەزارەتی داد
11- ئەنجومەنی دادوەری
12- سەرۆکایەتی ھەرێم
13- سەرۆکایەتی پەرلەمان
14- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران