كوردستان24 بۆ یه‌كه‌مجار باشترین وه‌رزشوان و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی ساڵی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات
یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستی میدیای كوردی ئه‌م كاره بكرێت
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ، كوردستان24 راپرسییه‌كی گه‌وره بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین وه‌رزشوان و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی ساڵی 2016 له‌سه‌ر ئاستی باشووری كوردستان ده‌كات.
له‌م راپرسییه‌دا، ئه‌و وه‌رزشوانه كوردانه به‌ربژێر ده‌كرێن كه له ساڵی 2016 دره‌وشاونه‌ته‌وه و زۆرترین ده‌ستكه‌وتیان له نێوخۆ و ده‌ره‌وه به‌ده‌ستنهێناوه. راپرسییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م وه‌رزشه جیاجیاكان و بۆ خانمان و پیاوان ده‌بێت.
رۆژی دووشه‌مه 26/12/2016 ده‌رگه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ماڵپه‌ر فه‌رمی كوردستان24 به رووی ده‌نگده‌ران ده‌كرێته‌وه.
هاوشێوه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ئاندی مارای به كه‌سایه‌تی وه‌رزشی ساڵی به‌ریتانیا له لایه‌ن تۆڕی هه‌واڵی bbcـیه‌وه، هه‌ڵبژاردنی مارتن دێل پۆترۆی تێنسزان به باشترین وه‌رزشوانی ئارجێنتینا، ئانجیلیك كێربه‌ری خانمه تێنسزانی ئه‌ڵمانیا به باشترین وه‌رزشوانی وڵاته‌كه‌ی، كوردستان24یش بۆ یه‌كه‌مجار باشترین وه‌رزشوان و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی ساڵی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات.
پێشتریش دیسكی وه‌رزشی كوردستان24، باشترینه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی ده‌ستنیشان كرد بوو، ئه‌م وه‌رزه‌ش له ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كانی مانگانه‌ی خوله‌كه به‌رده‌وامه.