ژنان شه‌يداى ئه‌م چوار ماسوولكه‌يه‌ى پياوانن
زۆرينه پياوانێكى به‌هێز و خاوه‌ن قۆڵ و مه‌چه‌كى به‌هێز و باسك و سكى ماسوولكه داريان به‌لاوه سه‌رنجڕاكێشه.
K24 – هه‌ولێر:
بۆچوونى ژنان له باره‌ى جه‌سته‌ى پياوانه‌وه جياوازه و ئه‌وه‌ى تێبينى كراوه، زۆرينه پياوانێكى به‌هێز و خاوه‌ن قۆڵ و مه‌چه‌كى به‌هێز و باسك و سكى ماسوولكه داريان به‌لاوه سه‌رنجڕاكێشه.
يه‌كه‌م: باسكى ماسوولكه‌دار: به‌لاى زۆرينه‌ى ژنانه‌وه پياوانى خاوه‌ن باسكى به‌هێز و ماسوولكه‌دار كه له ژێر جلدا ده‌ركه‌وێت جێى سه‌رنجه. ژنان له رێگه‌ى باسكه‌وه سه‌رنج له هێز و تواناى پياوان ده‌ده‌ن.
دووه‌م: ماسوولكه‌ى سك:
ماسوولكه‌ى سك يه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى سه‌رنجى ژنان راده‌كێشێت و ژنان به هۆى ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى پياوێكى به‌هێز ده‌كه‌ن، چاويان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌يه كه ماسوولكه‌ى سكيان به‌هێزه و كه‌رشيان نييه. به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ماسولكه‌يان له ژێر تيشێرت يان جله‌كانيان ده‌رده‌كه‌وێت. يان له هاويندا له كه‌نار ده‌ريادا ده‌رده‌كه‌وێت.
سێيه‌م: ماسوولكه‌ى سينگ:
ژنان به گشتيى ئاره‌زووى سينگى پانوپۆڕ و به‌رز ده‌كه‌ن. چونكه هه‌ست ده‌كه‌ن له سايه‌يدا هه‌ست به ئارامى زۆرتر ده‌كه‌ن.
چواره‌م: ماسوولكه‌كانى قاچ:
به گشتى ژنان له‌و پياوانه خۆيان به دوور ده‌گرن، كه قاچوقوليان باريكه ياخود چه‌ورييان گرتووه، ئاره‌زوويان له‌سه‌ر پياوانێكه كه بايه‌خ به سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى جه‌سته‌يان ده‌ده‌ن و خاوه‌نى لياقه و لێوه‌شاوه‌يى جه‌سته‌يين و وه‌رزش ده‌كه‌ن.